هاتوچۆی هه‌ولێر شه‌وانه‌ش خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت تۆمار ده‌كات
فازیڵ حاجی حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر به (باس نیوز)ی گوت \"ئێسته 77 كامێرای نوێی كۆنترۆڵكردنی هاتوچۆی شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر دراونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان\"".
ئاشكراشی كرد \""تیمێكی تایبه‌ت ماوه‌ی دوو رۆژه راهێنانی تایبه‌تیان پێ ده‌كرێ و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و خوله‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و تیمه‌وه كار ده‌كرێت به‌و كامێرایانه له ناو شاری هه‌ولێردا\"".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند \""ئه‌و كامێرایانه جیاوازن له چاو كامێراكانی پێشووتر و ده‌شتوانن به شه‌ویش خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل تۆمار بكه‌ن\"".
گوتیشی شوێنی دانانی ئه‌و كامێرایانهش ناجێگیره و هه‌ر كاته‌و له شوێنێك ده‌بن.
"
