چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌ركوك و خورماتوو ده‌هه‌ژێنن
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو ئۆتۆمبێل له ناو كه‌ركوك ته‌قینه‌وه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش ژماره‌یه‌ك كوژارو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكی (ڤاره) خۆی كردووه به باره‌گایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا و ته‌قیوه‌ته‌وه. ده‌قه‌یه‌ك دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركوك، له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه له نزیك باره‌گایه‌كی یه‌كێتی ئۆتۆمبێكی كیای بارهه‌ڵگر له رێگه‌ی خۆكوژێكه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له نزیك خورماتوو ئۆتۆمبێلێك به لیوایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمدا ده‌ته‌قێته‌وه.
