بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبۆوە

بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبۆوە
7ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ، بەڕێز ساسان عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لە بارەگای دەستە پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی گەنجانی کوردی ڕۆژئاوا (ک.ج.ک) کرد

لە دانیشتنێکدا وێڕای بیر و ڕا گۆڕینەوە لەسەر شێوازی کارکردنی ڕێکخراوەیی لە ئەزموونی نوێی ناوچەکە ، باس لە بەژداری کارای گەنجان و لاوانی ڕۆژئاوای کوردستان کرا لە پرسە سیاسیەکاندا

ھەروەھا بەڕێز ساسان عەونی ئەزموونی پارتی دیموکراتی کوردستان و شێوازی کارکردنی ڕێکخراوەیی پارتی بە نمونەیەکی سەرکەوتوو ھێنایەوە کە چۆن دوای سەرکەوتن بەسەر ھەموو نەھامەتی و تەنگ و چەڵەمەکانی کایەیی سیاسی لە کوردستان کەچی بەردەوامیان ھەبوو و ئێستاش لە بەرزترین پێگەی جەماوەریین

شاندی مێوان خۆشحاڵی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و ڕایانگەیاند سەردانی ئەوان بۆ کوردستان و بە تایبەت بۆلای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوە بووە تا ئەزموونی ئەو حزبە وەک نمونەی حزبێکی سەرکەوتوو لە بواری کاری ڕێکخراوەیی لە کوردستان ببیین و بتوانن لە کارەکانی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان سودی لێ ببینن و خزمەتی زیاتری گەنجان و لاوانی ناوچەکەی پێ بکەن
Top