به‌ هۆی رووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ 3 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران

به‌ هۆی رووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ 3 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران
7ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- كافی عه‌بدولقادر ئه‌فسه‌ری ژووری عه‌ملیاتی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راگه‌یاند: له‌گه‌رِه‌كی برایه‌تی شاری هه‌ولێر به‌ هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌شێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی 3 نهۆمی ده‌سووتێ و 7 كه‌سیش رزگار ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ نهۆمی یه‌كه‌می باڵه‌خانه‌كه‌ له‌یه‌كێك له‌ ژووره‌كان به‌ هۆی شۆرِتی كاره‌باوه‌ ئاگره‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ر زوو ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌ و 7 كه‌سیش كه‌ له‌ ناو نهۆمه‌كه‌دا بوونه‌ رزگار كراون كه‌ له‌ 3 رزگار كراوه‌كان به‌ هۆی دووچار بوون به‌ ژه‌هراوی بوونیان به‌ دوكه‌ڵی ئاگره‌كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ زیانێكی گیانی به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌ نه‌ ته‌نیا زیانی دارایی نه‌بێت.
Top