ره‌شنووسی ستراتیژی نیشتمانی بۆ په‌ره‌پێدانی بارودۆخی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان

ره‌شنووسی ستراتیژی نیشتمانی بۆ په‌ره‌پێدانی بارودۆخی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان
7ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند سیمینارێك بۆ كۆكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی راوبۆچوونی هاووڵاتیان تا بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و راوبۆچوونانه‌دا ستراتیژییه‌كی كاركردنی به‌هێز دابڕێژن بۆ په‌ره‌پێدانی بارودۆخی ئافره‌تان له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا.

ده‌قی ره‌شنووسه‌كه‌:

به‌رێزان... دوای سڵاو و رێز

هاوپێچ ره‌شنووسی ستراتیژی نیشتمانی بۆ په‌ره‌پێدانی بارودۆخی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ زمانی كوردی، هیوادارین هاوكارمان بن تا بتوانین له‌گه‌ڵ راوبۆچوونه‌كانی به‌ڕێزتان ستراتیژییه‌كی كاركردنی به‌هێز دابڕێژین بۆ په‌ره‌پێدانی بارودۆخی ئافره‌تان له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان.

دواكات بۆ وه‌رگرتنی تێبینییه‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 23-5-2013

ستراتیژی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ له‌ 19/9/2012 دا په‌سه‌ند كراوه‌و به‌شێكه‌ له‌م ستراتیژییه‌ته‌.

بۆ زانینتان ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند سیمینارێك بۆ كۆكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی راوبۆچوونه‌كان.

له‌گه‌ڵ رێزماندا... ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان
Top