جه‌عفه‌ر ئیمنكی: سه‌ردانی شاندی كوردستانی بۆ به‌غدا ئیجابی بوو، گێرِانه‌وه‌ی حكومرِانی بوو بۆ پرانسیپی هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت و ته‌وافق
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كورستان باسی له‌و خاڵ و برِگانه كرد كه له‌گفتوگۆكانی نێوان شاندی بالاَی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا باسكرا‌و له‌مباره‌یه‌وه وتی: (( خاڵی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌م كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستانی له‌گه‌ڵ به‌غدا باسی لێوه‌كراوه ، ئه‌وه بووه دوای رێككه‌وت ده‌بێت ئه‌و مه‌رجه له‌به‌رچاوبگیرێت كه حكومرِانی له عێراقدا پیویسته له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و ته‌وافق به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پرۆسه‌ی حكومرِانی ئه‌م په‌ره‌نسیپانه‌یان به‌لارِێدا بردووه راستبكرێنه‌وه، چونكه به‌بێ هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و رێزگرتن له‌ته‌وافوقی سیاسی هیچ شتێك به‌ناوی متمانه نامێنێته‌وه، دروستبوونه‌وه‌ی متمانه‌ش له نێوان هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوی پراكتیكی له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌ست پێده‌كات، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی به‌رِێز نێچیرڤان بارزانی دوای گه‌رِانه‌وه‌ی باسی كردووه، سه‌ره‌تایه‌كه و ده‌بێت به‌ئیجابی ته‌ماشای ئه‌م سه‌ره‌تاو گفتوگۆكان و دیالۆگه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكرێت. ئه‌و لایه‌نانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت له‌بایه‌خی ئه‌م سه‌ردنه كه‌م بكه‌نه‌وه ته‌نیا له‌بیرو به‌رژه‌وه‌ندیی و پاگراوه‌ندێكی ته‌سكی حزبایه‌تی له‌هه‌ندێك له‌میدیاكانه‌وه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی بالاَی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداو توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولاداو ، سه‌ركه‌وتنێكه بۆ مه‌زڵومیه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ، ته‌نانه‌ت ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كه به‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی سیاسی كوردستان راستی كردووه‌و گرفت و قه‌یران له‌به‌غدایه‌و ته‌نیا به‌دیالۆگیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت . هه‌ربۆیه سیاسه‌تی هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كان كه كۆده‌نگی و یه‌كرِیزی پێوه‌دیاربوو سیاسه‌تێكی راست و دروست بوو ، چونكه جگه له‌هه‌نگاونان به‌ره‌و دیالۆگ هیچ ئاماژه‌و خه‌یارێكی تر نه‌بوو، هه‌ر له‌م رِێگایه‌شه‌وه ئه‌م ئه‌نجامه باشه به‌ده‌ست هات. به‌دواداچوونی ئه‌م هه‌نگاوه‌شین و له‌چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌داین ئه‌مجاره هاوپه‌یمانی نیشتمانی و به‌رِێز مالیكی و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی تر كه بالاَده‌ستن له له‌هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بنێن و خاڵه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن)).
سه‌باره‌ت به‌رۆڵی به‌رِێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا جه‌عفه‌ر ئیمنیكی له درێژه‌ی لیدوانه‌كه‌یدا به گولاَنی راگه‌یاند:( ده‌ستكه‌وتی وتوێژه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی بالاَی كوردستان بۆ به‌غدا سه‌ره‌تا سوودی بۆ هه‌موو عێراقیه‌كانه به پله‌ی یه‌كه‌م و به‌پله‌ی دووه‌م بۆ هه‌موو كوردستانییه‌كانه، هاوكات ئه‌م هه‌نگاو و ده‌سكه‌وته ده‌بێت ئیستسمار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری پێش هه‌موو شتێك جێبه‌جێ بكرێت. من دڵنیام ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بارودۆخی عێراق ده‌كه‌ن هه‌موویان به‌گشتی هه‌نگاوه‌كان به‌به‌رزی ده‌نرخێنن)).
