6ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)-هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى پارێزگاى هه‌ولێر له به‌رده‌م قوتابخانه‌ى پاشاى گه‌وره‌ى رواندز خۆی كوشت و به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ش ته‌رمى ئه‌و هاووڵاتییه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى سۆران كرا. له‌مباره‌یه‌وه نه‌قیب محه‌مه‌د عه‌لى به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران رایگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییه ناوى حه‌سه‌ن محه‌مه‌د له دایكبووى ساڵى 1975ـه‌و دانیشتووى پارێزگاى هه‌ولێره، دواى گه‌یشتنى تیمه‌كانى پۆلیس بۆ شوێنى رووداوه‌كه كه به‌رده‌م قوتابخانه‌ى پاشاى گه‌وره و له نزیك قائیمقامییه‌تى قه‌زاى رواندز بوو ده‌ركه‌وت كه گولله‌یه‌ك به ناو ده‌مى كه‌وتووه و به وته‌ى براكه‌شی ئه‌و هاووڵاتییه نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌بووه، ئێستاش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى سۆران كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستى پێكردووه.