5ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی تەواوکردنی بڕگەو مادەکانی ھەموارکردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفاکراوەکان، بڕیارە سبەینێ دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ بکاتەوە. لەوبارەیەوە خەلیل عوسمان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسوێنی کوردستانی بەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ی ڕاگەیاندووە ڕۆژی دوشەممە ٦ی ئایار دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکاتەوە ووتیشی دوای پەسەندکردنی ٥ مادە لەپرۆژە یاسای ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان، پەرلەمانی کوردستان لەو کۆبونەوەیە گفتوگۆ لەسەر مادەکانی تر دەکات و ھەوڵدەدرێت لەم ھەفتەیەدا ھەموو مادەکانی پرۆژەیاساکە پەسەند بکرێت.