كارەبای نیشتیمانی دەگەیەنرێتە شەش گوندی گەرمیان ‌

كارەبای نیشتیمانی دەگەیەنرێتە شەش گوندی گەرمیان ‌
5ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی گرنگیدان بە گوندەكان، بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان, لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی 2011ی گوندە زیان لێكەوتووەكان، كارەبای نیشتیمانی لە ناوچەی گەرمیان دەگەیەنرێتە چەند گوندێكی سەر بە ناحیەی شێخ تەویل.

لێپرسراوی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، سیامەند محەممەد، ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ گەیاندنی وزەی كارەبا بۆ سەرجەم شارو شارۆچكەو گوندەكان و نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی كارەبا، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی 2011 ی گوندە زیان لێكەوتووەكان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، بەبڕی یەك ملیار و 37 ملیۆن دینار، تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە چەند گوندێكی سەر بە ناحیەی شێخ تەویل.

سیامەند محەممەد، گوتی: ئەو گوندانەی ناحیەی شێخ تەویل كە كارەبایان بۆ ڕادەكێشرێت، لە گوندەكانی \"ئیمام محمد، تاڵەوەن، تازەدێ، دارەوەن ،توركەی شاتری، مراوا\"" پێکهاتوونە\"".

ناوبراو هەروەها گوتی: لە چوارچێوەی هەوڵەكاندا بۆ خزمەتكردن بە گوندەكان، بەرێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای گەرمیان تۆری كارەبای گوندەكانی \""بەرلووت، عیسایی، تازەدێ \"" نۆژەن دەكاتەوە كە ماوەی پرۆژەكە 200 رۆژە و لە ئێستاشدا ئەم پرۆژەیە 80% ی كارەكانی تەواو بووە.

لێپرسراوی راگەیاندنی كارەبای گەرمیان، گوتی: ئێستا زۆربەی گوندە دوورە دەستەكانی سەربە ئیدارەی گەرمیان، كارەبای نیشتیمانیان پێگەیشتووە."
Top