خێرخوازێك بنكەیەكی تەندروستی دروست كرد
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، ڕوونی كردەوە كە هاووڵاتییەك لە گوندی سێبیرانی مەجید ئاغا لە سەر ڕێگای هەولێر مەخمور، بنكەیەكی تەندروستی دروست كردووە كە هەم پارەكەی لە ئەستۆی خۆی بووە و هەم زەوییەكەشی موڵكی خۆی بووەو لەسەر ڕووبەری 2000 مەتر چوار گۆشە بنیادی ناوە و بریتییە لە 8 بەشی سەرەكی.
وێڕای دروستكردنی بنكە تەندروستییەكەش ئەو هاووڵاتییە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەرجەم ئامێرو كەلوپەلەكانیان بۆ بنكە تەندروستییەكە دابین كردووە.
ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر ئەو بنكە تەندروستیە لە گوندەكەدا دەكرێتەوەو لە مەراسیمی كردنەوەیدا ئامەدە دەبن.
