نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا؛ ڕه‌وشى عێراق تاتوێ ده‌كه‌ن
له ديدارێكدا هه‌ردوولا ڕه‌وش و پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدايان خسته به‌ر باس و سه‌ردانى هه‌فته‌ى ڕابردووى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدرال و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و لايه‌نه سياسييه عێراقييه‌كان و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه كورد و لايه‌نه عێراقييه‌كان پێكه‌وه عێراقى نوێيان بنيات ناوه‌ته‌وه و هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرال له به‌غدا؛ له ڕێگه‌ى ديالۆگ و دانيشتن و لێكگه‌يشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه بنه‌مايه و دواى پرس و ڕاوێژ به هه‌موو لايه‌نه كوردستانييه‌كان؛ ئه‌و سه‌ره‌دانه‌ى به‌غدا ئه‌نجام درا.
نێچيرڤان بارزانى جارێكى ديكه دووپاتى كرده‌وه كه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه نيه هه‌موو كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به سه‌ردانێك و چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌يه كه ئێستا ده‌رگايه‌ك بۆ گفتوگۆ و دانيشتن كراوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ ديالۆگ له ده‌ست ناده‌ين و هه‌وڵ ده‌ده‌ين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. هيوايشى خواست كه هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن و ئارامى هه‌بێت و هه‌نگاوى جددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بهاوێژرێن.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا خۆشحاڵى و پشتگيريى خۆى بۆ سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ديالۆگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌زيره كورده‌كانى حكوومه‌تى فيدرال بۆ به‌غدا ده‌ربڕى و هيواى خواست ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تايه‌ك بۆ هێوربوونه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ڕه‌وشى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان و گربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له‌و ناوچانه و چۆنيه‌تيى ئارامكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرژى و ئالۆزييانه‌ى كه هه‌ن، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديدارى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق بوو.
