سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقی فیدراڵ ده‌كات
له دیدارێكدا به تێروته‌سه‌لی باس له ره‌وشی عێراق به گشتی و بارودۆخی ناوچه سوننه‌نشینه‌كان به تایبه‌تی كرا. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وه‌زیر و نوێنه‌رانی كورد بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
تاوتوێکردنی ئاینده‌ی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رۆك بارزانی له دیداره‌كه‌دا بۆچوونی خۆی به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ئێستا و داهاتووی عێراق ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، باشبوونی ره‌وشه‌كه به‌نده به جێبەجێبوونی هه‌ر سێ پره‌نسیپی (هاوبه‌شی، هاوسه‌نگی و سازان)ه‌وه و گوتی: ئه‌گه‌ر بڕوابوون به‌و سێ پره‌نسیپه هه‌بێت و كاری پێ بكرێ ئومێدی باشبوونی بارودۆخیش له عێراقدا ده‌بێت.
