به‌هۆی رووداوێكی مین گه‌شتیارێك قاچێكی له ده‌ست ده‌دات و سێی دیكه‌ش رزگار ده‌كرێن
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، چوار هاوولاَتی كوردی رۆژهه‌ڵات دانیشتوی شاری نه‌غده، له كاتی گه‌رانه‌وه‌یان به قاچاغ له كوێستانه‌كانی زینوێ له سنوری حاجی ئۆمه‌ران ده‌كه‌ونه ناو ناوچه‌یه‌كی به مین چێنراو، یه‌كێك له‌و چوار كه‌سه به ناوی \" با. م. زاده\"" ته‌مه‌ن 40 ساڵ كه هاوكات خێزانداره و خاوه‌نی منداڵێكه به‌ر مین ده‌كه‌وێت و به هۆیه‌وه قاچی رِاستی له ده‌ست ده‌دا.
هه‌روه‌ها هاتووه: دوایی ئاگاداركردنه‌وه‌یان تیمێكی مینلابه‌ری سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پۆلیسی حاجی ئۆمه‌ران و بنكه‌ی ته‌ندروستی و پاسه‌وانی سنور له ناوچه‌كه چوون بۆ شوێنی رووداوه‌كه، دوای نزیكه‌ی 20 كاتژمێر گه‌ران به دوایی به‌ركه‌وتووه‌كه، به‌هۆی به‌رزی و سه‌ختی ناوچه‌كه‌و مه‌ترسی مین تواندرا به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زایی ناوچه‌كه به‌ركه‌وتووه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له گه‌ڵیدا له ناو ناوچه به مین چێنراوه‌كه كه گیریان خوارد بوو رزگار بكرێن و بگوزارێنه‌وه بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی حاجی ئۆمه‌ران."
