زیاتر له‌ 150 نۆرینگەی لاكۆڵان و شوێنی بێ مۆڵه‌تی ده‌رمان دراخراون

زیاتر له‌ 150 نۆرینگەی لاكۆڵان و شوێنی بێ مۆڵه‌تی ده‌رمان دراخراون
4ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- قاره‌مان جه‌وهه‌ر له‌ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا له‌ چوار چیوه‌ی هه‌ڵمه‌تی داخستنی شوێنی بێ مۆڵه‌تی فرۆشتنی ده‌رمان و عیاده‌ی لا كۆڵانان زیاتر له‌ 150 شوێنی داخراوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵمه‌تی پشكنینی عیاده‌ی لا كۆڵان و شوێنه‌ بێ مۆڵه‌ته‌كانی فرۆشتنی ده‌رمان به‌رده‌وامه‌، له‌م چوار چیوه‌یه‌دا 162 عیاده‌ی لا كۆڵان و شوێنی فرۆشتنی بێ مۆڵه‌تی ده‌رمان داخراون، له‌ شاری سلێمانی 115 شوێن و هه‌ولێر 13 شوێن و دهۆك 3 شوێن و گه‌رمیان 6 شوێن و كۆیه‌ 16 شوێن و له‌ شاره‌زووریش 11 شوێن داخراون، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش درێژه‌ی ده‌بێ.
Top