دامودەزگاكانی توركیا دەست بە بەكار هێنانی زمانی كوردی دەكەن

دامودەزگاكانی توركیا دەست بە بەكار هێنانی زمانی كوردی دەكەن
4ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی داد و گەشە پێدان، جێگری سەرۆكی ئەو پارتە حوسێن چەلیك رایگەیاند كە لە كۆبوونەوەكەدا بریار دراوە كە دامودەزگاكانی حكوومەت لەمەو بەدواوە دەست بە بەكار هێنانی زمانی كوردی لەپاڵ زمانی توركیدا بكەن.

لەم باریەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی ئاماژەی بەوە كردووە كە لە كۆبوونەوەكەی رۆژی هەینی دەستەی سەرۆكایەتی ئاكەپە، قۆناغی چارەسەری پرسی كورد زۆر بە بەرفراوانی خراوەتە بەر باس و بریار دراوە بە مەبەستی پێشەوە بردنی ئەم قۆناغە دامودەزگا رەسمییەكانی حكوومەتی توركیا وردە وردە دەست بە بەكار هێنانی زمانی كوردی لە پاڵ زمانی توركیدا بكەن و بە زمانی كوردیش خزمەتی هاووڵاتییان بكەن.

سەرچاوەكە لە سەر زاری جێگری سەرۆكی ئاكەپە گواستووتەوە كە بریارە تا ساڵی 2014 لە سەرانسەری توركیادا لە هەر هەمووی دامودەزگا رەسمییەكانی توركیادا زمانی كوردیش ببێتە زمانی خزمەت كردن بە هاووڵاتییان، بەڵام پێویستە سەرەتا لە ناوچەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ دەست بەم هەنگاوە بكرێت.
Top