سلێمانی،کرێکارێکی تورک لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا

سلێمانی،کرێکارێکی تورک لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا
2ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ لەیەکێک لە باڵەخانەکانی سلێمانی کرێکارێکی بەڕەگەز تورک دەکەوێتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.

ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی\"سەرکەوت ئەحمەد\""بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\""ئەو کرێکارە تەمەنی بیست و ھەشت ساڵەو بەڕەگەز تورکەو گیانی لەدەست داوە\""
شایەنی باسە تەنھا لەماوەی چوار مانگی ڕابردوو زیاتر لەبیست کرێکار لەشاری سلێمانی لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە،دوای جەژنی جیھانی کرێکارانیش ئەمە یەکەمین کرێکارە کەگیان لەدەست دەدات لەکاتی کارکردندا.
ماوەی دوو ڕۆژە کرێکاران و سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان لەھەرێمی کوردستان چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان و دابین کردنی مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی لەلایەن خاوەن کارەوە."
Top