ھەفتەی داھاتوو وەزیر و پەرلەمانتاران دەگەڕێنەوە بەغدا

ھەفتەی داھاتوو وەزیر و پەرلەمانتاران دەگەڕێنەوە بەغدا
2ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: دوێنێ لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارو وەزیرەکان بڕیاردراوە بگەڕێینەوە بەغدا، بۆیە لە ھەفتەی داھاتوو دەگەڕێینەوە و دەست بەکارەکانمان دەکەینەوە.

د،حەمید باڤی گوتیشی: ئەو رێککەوتنەی شاندی کوردی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە گەڵ مالیکی کراوە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەگەر جێبەجێبکرێت.

باڤی رونیشیکردەوە: پێویستە کورد وادەیەکی دیارکراو دابنێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەتنەکە، چونکە پێشتر زۆر رێککەوتن کراوە، بەڵام دواتر جێبەجێ نەکراوە.

پێش چەند رۆژێک شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدایان کردو رێککەوتنێکی چەند خاڵیان لە گەڵ نوری مالیکی ئیمزاکرد و بریارە بەم نزیکانەش کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ھەولێر بەرێوەبچێت و نوری مالیکیش سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لە گەڵ سەرۆک بارزانی کۆبێتەوە.

دوێنێش سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان لە بەغدا کۆبووە لە بارەی ئەنجامی شاندی ھەرێمی بۆ بەغدا و بڕیاردرا وەزیر و پەرلەمانتاران بگەڕێنەوە بەغدا.
Top