تەقینی مۆلیدەیەك مۆبیلیاتێك و سەنتەرێكی جوانكاری دەستووتێنێ

تەقینی مۆلیدەیەك مۆبیلیاتێك و سەنتەرێكی جوانكاری دەستووتێنێ
(دیار سالار) 2ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- كات 11,10 ئەمڕۆ بەهۆی تەقینی مۆلیدەیەك ئاگرێكی گەورە لە گەڕەكی شۆڕش دەكرێتەوە و پیاوانی هاتووچۆش دڕەنگ دەگەنە فریای رووداوەكە.

لەگەڕەكی شۆڕش بەهۆی گرفتێكی كارەبایی، مۆلیدەیەكی ئەهلی ئەو گەڕەكە دەتەقێتەوە، لەبەر دڕەنگ گەشتنی پۆلیسی ئاگر كوژێنەوە، سەنتەری جوانكاری لوبنانی و مۆبیلیاتی مۆر بەتەواوی گڕ دەگرێ و دەستووتێ.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیامنێری گوڵان وەریگرتووە، تا ئێستا خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نەكراوە، بەڵام زیانی ماددی زۆری لێ كەوتووە.
Top