1ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر برِی زیاتر له یه‌ك تۆن ده‌رماندا كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و رێگه‌پێنه‌دراو هێندراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان. عوسمان ئه‌بو به‌كر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به میدیاكانی راگه‌یاند: پاش ئاگاداربوون و به‌دواداچون و دڵنیابونیان له‌بوونی برِێك ده‌رمانی رێگه‌پێنه‌دراو له شاری سلێمانی به‌یارمه‌تی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومه‌ت توانیان شوێنی ده‌رمانه‌كان بدۆزنه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن كه برِهكهی زیاتر له یه‌ك تۆن ده‌بێت و ده‌رمانه‌كانیش له‌چه‌ندین جۆر پێكهاتووه.
گوتیشی: هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه به‌هه‌مان شێوه‌ی جارانی پێشوو به چاودێری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت له‌ناو دهبرێنو خاوهنهكانشیان روبهرِووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.