نزیكه‌ى 46 هه‌زار كرێكار له‌هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر كراون
له‌باره‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى كرێكاران وه‌زیرى كار رایگه‌یاند: به‌پێى ئاماره‌كان له‌ئێستادا نزیكه‌ى 46 هه‌زار كرێكار له‌كوردستان ده‌سته‌به‌ر \"زه‌مان\"" كراون و برِگهو مادده‌كانى یاسا به‌سه‌ریاندا جێبهجىَ ده‌كرێت و مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا چه‌ندین كرێكار هه‌یه كه له‌پرۆژه‌كان كار ده‌كه‌ن كه‌چى زه‌مان نه‌كراون و خاوه‌ن كاره‌كان كه‌مته‌رخه‌من له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانیان و له‌كاتى دروست بوونى رووداویش مافه‌كانیان ناپارێزرێت. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیرى كار هۆشیارى دایه كرێكاران كه داكۆكى له‌مافه‌كانیان بكه‌ن له‌شوێنى كاركردن و خاوه‌ن كاره‌كانیان ناچار بكه‌ن كه چمان بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى داهاتوویان رۆشن و مسۆگه‌ر بێـت.
له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى به‌رامبه‌ر كرێكار له‌پرۆژه‌كاندا له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌وه ده‌كرێت، وه‌زیرى كار گوتی: هه‌ر كۆمپانیا‌و پرۆژه‌یه‌ك مافه‌كانى كرێكار پێشێل بكات به‌پێى یاسا ده‌درێت به دادگا، تائێستا وه‌زاره‌ت 562 پرۆژه‌ى داوه‌ته دادگا له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنى مافه‌كانى كرێكار، ته‌نها له‌ماوه‌ى سىَ مانگى ئه‌مساڵدا 25 پرۆژه دراوه‌ته دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى یاساییان له‌دادگاى كار له‌گه‌ڵدا كراوه. گوتیشی: به‌مه‌به‌ستى پێدانى رێنمایى بهپرۆژهكان بۆ ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى پیشه‌یى بۆ كرێكاران، تیمه‌كانى وه‌زاره‌ت ته‌نها له‌ماوه‌ى چوار مانگى ئه‌مساڵ سه‌ردانى 204 پرۆژه‌یان كردووه و خاوه‌ن كار‌و كرێكاره‌كانیان له‌ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى پیشه‌یى ئاگاداركردۆته‌وه‌و رێنمایى پێویستیان كردوون.
سه‌باره‌ت به‌كارو پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ كرێكاران، ئاسۆس نه‌جیب رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو وه‌زاره‌تمان كارى بۆ ئه‌وه كردووه هه‌لى كار له‌كه‌رتى تایبه‌ت فراوان بكات به‌شێوه‌یه‌ك گه‌نجان و بىَ كاران و كرێكاران له‌كه‌رتى تایبه‌ت هه‌لى كاریان بۆ برِهخسێت، بۆ ئه‌مه‌ش 14066 هه‌لى كار لهرِێگهى بهرِێوهبهرایهتیهكانى وه‌زاره‌ت دۆزراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى داواى كاریان كردووه، لهرِێگهى پرۆژه‌ى قه‌رزى بچو‌وكیش تائێستا نزیكه‌ى 5000 هه‌زار بىَ كار سوودمه‌ند بوونه له‌وه‌رگرتنى قه‌رز. هه‌روه‌ها خوله‌كانى مه‌شق و راهێنانى پیشه‌یى پهرهیێدراوه بۆ شارۆچه‌كه‌كان و كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى تازه له كه‌لار و سۆران و زاخۆ سهرهرِاى بنكه‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆك. كه خوله‌كان به‌ره‌وامییان هه‌یه‌و به‌پێى ئاماره‌كانیش له‌كۆى 96 خول 2100 بىَ كار له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر‌و مىَ خولیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و برِوانامهیان وه‌رگرتووه."
