له چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجوومه‌نێك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان راگه‌یه‌ندرا
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له هۆڵى په‌روه‌رده‌ى چه‌مچه‌ماڵ به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى چه‌مچه‌ماڵى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان، مولازم هێمن عه‌لی كورته‌ك سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه باسكرا‌و سوپاسى رێكخرا و مامۆستایانى ئاینى و رۆشنبیرانى ناوچه‌كه‌ى كرد كه به په‌رۆشه‌وه هاتوون بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نێك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى.
دواتریش به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى دژ به ئافره‌تانى گه‌رمیان موقه‌ده‌مى یاسایى له‌میعه محه‌مه‌د به شێوه‌یه‌كى گشتى تیشكى خسته‌ر توندوتیژى دژ به ره‌گه‌زى مێینه‌و به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌یس و جۆره توندوتیژییانه كه ئێستا له سنوورى گه‌رمیان و به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بوونى هه‌یه. پاشان هۆكارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه و رایگه‌یاند: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پێشتر له ناوچه‌كانى كه‌لارو كفرى و خانه‌قین هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ وشیاركردنه‌وى كۆمه‌ڵگا سازداوه و ئێستاش له چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاوكارى هه‌موو لایه‌نه‌كان، ئه‌نجوومه‌نێكى به‌رفراوان له‌سنووره‌كه راگه‌یاندراوه كه ئامانج تێیدا وشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگایه له پێناو بنه‌برِكردنى توندوتیژى دژ به رِه‌گه‌زى مێینه و بنیادنانى خێزان و كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروست.
