وه‌زاره‌تی كار، پیرۆزبایی له كرێكاران ده‌كات
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی كرێكار، له خواره‌وه بخوێنه‌وه.
به بۆنه‌ی 1ی ئایار و هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی كرێكاران، كه‌هاوكات رۆژێكی سه‌رانسه‌ریه بۆ هه‌موو كرێكارانی جیهان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م یاده به‌رز راده‌گرێت و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كرێكاران ده‌كات.
له‌م ڕۆژه‌دا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان وه‌كو ئه‌ركێكی خۆی دوپاتیده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری خزمه‌تكردنی كرێكاران و هه‌موو ئه‌و چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌به‌هه‌وڵ و خه‌بات و ره‌نجی شانی خۆیان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و بونیاتنانه‌وه‌و ئاوه‌دانی كوردستانیان كردووه، ئه‌ویش له‌هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی له‌باری كاركردن و ره‌خساندنی هه‌لی كار و هاوكاریكردنیان له‌به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی و لێهاتووییان به‌شێوه‌یه‌كی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیادا.
هه‌ر له‌پێناوه‌داو بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كرێكاران وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی كرێكارانی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و له‌وێشه‌وه له‌به‌رژوه‌ندی كرێكاران هه‌مواركرایه‌وه، ئه‌م هه‌مواره چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی بۆ كرێكاران تیادایه كه‌ئێستا له‌بواری جێبه‌جێ كردن دایه. به‌گوێره‌ی بڕگه‌و ماده‌كانی یاساكه كرێكاران له‌كه‌رتی تایبه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ی كه‌رتی حكومی سودمه‌ند ده‌بن له‌و مافانه‌ی كه‌فه‌رمانبه‌ران هه‌یانه. به‌هه‌مان پێوه‌ری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تیش خانه‌نشین ده‌كرێن. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ئێستادا نزیكه‌ی 46,000 (چل و شه‌ش هه‌زار) كرێكار له‌كوردستان ده‌سته‌به‌ر (چمان) كراون و بڕگه‌و مادده‌كانی یاساكه به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت و مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا چه‌ندین كرێكار هه‌یه كه له‌پرۆژه‌كان كارده‌كه‌ن كه‌چی ده‌سته‌به‌ر (چمان) نه‌كراون و خاوه‌ن كاره‌كان كه‌مته‌رخه‌من له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانیان و له‌كاتی دروست بوونی رووداویش مافه‌كانیان ناپارێزرێت و سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی پیشه‌یی كرێكار له پرۆژه‌كان له‌به‌رچاو ناگیرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌ت له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی له‌پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك 562 پرۆژه‌ی داوه‌ته دادگا له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی كرێكار، ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵدا 25 پرۆژه دراوه‌ته دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسای له‌دادگای كار له‌گه‌ڵدا كراوه. هه‌روه‌ها تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت ته‌نها له‌ماوه‌ی چوار مانگی ئه‌مساڵ سه‌ردانی 204 پرۆژه‌یان كردووه به‌مه‌به‌ستی پێدانی رێنمایی به‌پرۆژه‌كان بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی بۆ كرێكاران. جیا له‌وه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كرێكار كارمان كردووه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی پیشه‌یی.
كرێكارانی خاوه‌ن ده‌ست و بازوو ...
ئێمه له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و سه‌ندیكای كرێكاران و ژووری بازرگانی له هه‌وڵی جدی و به‌رده‌وام داین بۆ باشتركردن و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری ژیانی كرێكاران و گونجاندنی كار له‌گه‌ڵ توانای گیانی و هزری كرێكار. بۆ ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی كاری بۆ داڕشتنی یاسای كاری تایبه‌ت به كوردستان كردوه. به‌پێی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌موزی ئه‌مساڵ ره‌شنووسی كۆتایی یاساكه ئاماده‌بكرێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت له‌وێشه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و په‌سه‌ندكردن، به‌شێوه‌یه‌ك كوردستان ببێت به‌خاوه‌ن یاسایه‌كی تایبه‌تی كار.
كرێكارانی كوردستان ...
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی له‌ڕێگه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كه‌وه كاری بۆ ئه‌وه كردووه هه‌لی كار له‌كه‌رتی تایبه‌ت فراوان بكات به‌شێوه‌یه‌ك گه‌نجان و بێ كاران و كرێكاران له‌كه‌رتی تایبه‌ت هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێت. به‌پێێ ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ماوه‌ی رابردوو 14,066 هه‌لی كار له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌ت دۆزراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی داوای كاریان كردووه. له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی قه‌رزی بچووك تائێستا نزیكه‌ی 5000 (پێنج هه‌زار) بێ كار سوودمه‌ند بوونه‌و پرۆژه‌یان ئه‌نجامداوه‌و بونه‌ته خاوه‌ن كاری خۆیان. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی دا وه‌زاره‌تی كار خوله‌كانی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی په‌ره‌پێداوه بۆ شارۆچه‌كه‌كان و كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی تازه له كه‌لار و سۆران و زاخۆ سه‌ره‌ڕای بنكه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك. كه خوله‌كان به‌ره‌وامییان هه‌یه‌و به‌پێی ئاماره‌كانیش 2100 (دوو هه‌زار سه‌د) بێ كار له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ خولیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و بڕواناكه‌یان وه‌رگرتووه.
لایه‌نێكی تری كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی كه په‌یوه‌سته به‌كرێكاری بیانی ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و نه‌بوونی ده‌ستی كار ده‌بێت له‌هه‌رێم.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ساڵی 2009 تاكو ئێستا له‌چوارچێوه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت (14,887) كرێكاری بیانی هاتۆته هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تمان ته‌نها به‌رپرسه له‌و ژماره كرێكاره‌ی كه‌به‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ت هاتۆته كوردستان و به‌رپرس نیه له‌و كرێكارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تمان دێنه هه‌رێمی كوردستان.
كرێكارانی كوردستان ...
له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ یادی رۆژی جیهانی كرێكاران ده‌كه‌ینه‌وه، به‌پێوستی ده‌زانین كار‌و و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تمان كه ئه‌ركی خۆمانه له‌جێبه‌جێ كردنی بۆ هه‌موو لایه‌ك بخه‌ینه ڕوو، به‌لاَم جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری و رۆشنبیری به‌رفراوان به‌رپا بكه‌ین بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خاوه‌ن كاره‌كان بۆ پاراستنی مافی كرێكاران و دابین (چمان) كردنیان، هه‌روه‌هاش هاندانی كرێكاران بۆ داواكردنی مافه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی به‌ندو ماده قانونییه‌كان دا به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ندیكاكانی كرێكارانیش هاوكار بن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت بۆ داكۆكی كردنی زیاتر له‌مافی كرێكاران.
دووباره 1ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران له‌كرێكارانی كوردستان و عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین و هاوڕایی و هاوشانی خۆمان بۆ هه‌ر هه‌وڵ هه‌نگاوێك دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه دواجار به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی كرێكاران و به‌جێ گه‌یاندنی زیاتری ته‌واوی مافه‌كانیان بێت.
وه‌زاره‌تی كـار و كـاروباری كـۆمه‌لاَیـه‌تی
1ی ئـایـاری 2013
