حکوومەتی هەرێمی کوردستان ١ی ئایار پیرۆز دەکات
هه‌رێمى كوردستان كه ڕابردوویه‌كى تاڵى هه‌یه له وێرانكردن و به‌سووتماككردنى خاكه‌كه‌ى، جگه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ى دوایى نه‌بێت، هیچ كات و سه‌رده‌مێك كرێكاران به شێوه‌ى فه‌رمى ئه‌رك و ماف و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ دیاری نه‌كراوه. ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به ئه‌ركى ئاسایى خۆمانى ده‌زانین كه خواست و داواكاریه‌كانى كرێكاران له چوارچێوه‌ى یاسا و ڕێنمایى رێك بخه‌ین.
ئه‌مڕۆ سه‌رده‌مێكى تازه‌یه له ژیانى كرێكارانى كوردستان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیاتنانه‌وه به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت، هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه. سه‌دان كۆمپانیا و هه‌زاران كرێكارى بیانى له كوردستان كار ده‌كه‌ن. ئه‌م پرۆسه به‌ربڵاوه ده‌بێ به یاسایه‌ك ڕێك بخرێت كه كرێكارى بیانى به گوێره‌ى پێویست بهێنرێته كوردستان و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ كرێكارانى هه‌رێمى كوردستان بێت له هه‌ر كار و پڕۆژه‌یه‌كدا.
لێره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر جێبەجێکردنی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ى په‌یوه‌ستن به كرێكاران و ڕێكخستنى كارى سه‌ندیكاكانەوە، هەروەها بایه‌خدانى زیاتر به لیژنه‌كانى پشكنینى كار ده‌کەینەوە. به‌م بۆنه‌شه‌وه داوا له دەزگا پەیوەندارەکانی حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین كه بایه‌خى زیاتر به یاسا و ڕێنماییه‌كانى په‌یوه‌ست به باشتركردنى ژیان و سه‌لامه‌تیى كرێكاران و خانه‌واده‌كانیان بده‌ن.
دووباره یه‌كى ئایار ڕۆژى جیهانیى كرێكاران له سه‌رجه‌م كرێكاران پیرۆز بێت.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
٣٠ی نیسانی ٢٠١٣
