هیران.. ئافره‌تێك به‌ سووتان گیانی له‌ ده‌ستدا

هیران.. ئافره‌تێك به‌ سووتان گیانی له‌ ده‌ستدا
30ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- له‌ گوندێكی سنووری ناحیه‌ی هیران به‌ هۆی روداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ ئافره‌تێك به‌ سووتان گیانی له‌ ده‌ستداو پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌، له‌ گوندی ئه‌سپینداره‌ له‌ كاتی ئاماده‌كردنی چێشت بوتڵی غاز ده‌ته‌قێ و به‌و هۆیه‌وه‌ ئافره‌تی ماڵه‌كه‌ به‌ ناوی (ر- ح)20 ساڵ به‌ سه‌ختی ده‌ستووتێ، به‌ هۆی زۆری رێژه‌كه‌ی سووتانه‌كه‌ی كه‌ له‌سه‌رووی 90% بووه‌ دوای چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، پۆلیسی ناوچه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ته‌قینی بوتڵه‌ غازه‌كه‌ په‌رِاوی كردۆته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.
Top