30ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- نوسه‌رو مێژوونووسى به‌ناوبانگ د. ئیسماعیل بێشكچى به‌یاوه‌رى شاندێك سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدى كرد‌و له‌مۆنۆمینتى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌عید سه‌لیم پشده‌رى به‌رپرسى لق 12و گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه‌و رۆشنبیران و روناكبیرانى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌رى پێشوازى لێكرا، دواتر سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى مۆنۆمینته‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه سه‌رسامى خۆى له‌درنده‌یى ئه‌و كاره‌ساته له‌لایه‌ن رژێمى پێشووی به‌عس نیشاندا، دواى خویندنه‌وه‌ى سوره‌تى فاتیحه تاجه‌گولینه‌ى رێز‌و وه‌فاى له‌سه‌ر گلكۆى پێنج هه‌زار شه‌هیدى بێتاوانى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره دانا.
پاشان له لێدوانێكیش بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند گوتی: له16 / 3 /1988 هه‌ڵه‌بجه ده‌ناسم وجارى یه‌كه‌مه سه‌ردانی ئه‌و شاره بكه‌ن، به‌لاَم دڵم هه‌ر له‌لاى هه‌ڵه‌بجه بووه.لێره ئه‌وه‌ى گرنگه وولاَتانى ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه بۆچى به‌بىَ ده‌نگى ماونه‌ته‌وه له16 /3 / 1988له‌كاتێكدا له وڵاتی كوه‌یت كۆنفرانسى ولاَته ئیسلامیه‌كان به‌رِێوه‌ده‌چوو كه‌چی هیچ هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه نه‌نواند.