شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی باڵیوزخانه‌ی عێراق له ئه‌رمینیا ده‌كات
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئامانج و به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌رمینیا ئاشكرا كرد، سومهیدهعیسهرسورمانی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر چالاكیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌توانیویه‌تی شاند ره‌وانه‌ی ئه‌رمینیا بكات، له‌كاتێكدا كه په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و ئه‌رمینیا نه‌گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ردانی شاندی ره‌سمی حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌رمینیا كارێكی ئاسان بێت.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵسورێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا غازی زێباری وه‌ك باڵیۆزی عێراق له‌ئه‌رمینیا ده‌ستبه‌كار ده‌بێـت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ خاوه‌نكارو بازرگانه‌كانی یه‌ریڤاندا داوای لێكردون ئه‌گه‌ر به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منیه‌وه ناتوانن له‌عێراقدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن ئه‌وا ده‌توانن لهههولێرو سلێمانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و كونسوڵگه‌ریی بكه‌نه‌وه.
