د. خاوه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبووان په‌یوه‌ندی به رفاندنی منداڵه‌كه‌وه نه‌بووه
هه‌روه‌ها گوتی: له ساڵی 2009ـه‌وه هیچ حاله‌تێكی رفاندنی منداڵی تازه له دایكبوو له نه‌خۆشخانه‌ی له دایكبووانی هه‌ولێر رووینه‌داوه، ئه‌و منداڵه‌ی له لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه رفێندرا و پاشان پۆلیس ده‌ستگیری كردوون وا بڵاو كرایه‌وه گوایه هه‌ماهه‌نگی له نێوان كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه هه‌بووه، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردن و داننان به تاوانه‌كه روون بۆوه كه هیچ كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان په‌یوه‌ندی به‌و رووداوه نییه یاخود هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه نه‌كردووه.
گوتیشی: هه‌ر منداڵێك بێ خاوه‌ن بێت راده‌ستی دادگای ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش داوای منداڵی بێ خاوه‌ن بكات له رێگه‌ی دادگاوه پێی ده‌درێ و رێوشوێنی یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر.
