سلێمانی.. دەست بەسەر زیاتر لە یەك تۆن دەرمانی قاچاغدا دەگیرێت

سلێمانی.. دەست بەسەر زیاتر لە یەك تۆن دەرمانی قاچاغدا دەگیرێت
30ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە یەك تۆن دەرماندا دەگرن كە بەشێوەیەكی نایاسایی هێنراوەتە شارەكەوە.

عوسمان ئەبوبەكر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: هاووڵاتییەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتنی ئاگاداركردۆتەوە لەبارەی بوونی بڕێكی زۆر دەرمانی پزیشكی لە ناوچەی كۆسەی چەم، دوای گەیشتنی تیمەكانمان بۆ ناوچەكە، توانرا دەست بەسەر بڕی زیاتر لە یەك تۆن دەرماندا كە بەشێوەیەكی قاچاغ هێنراوەتە شارەكەوە.
Top