دوکان- کارمەندێکی مین قاچێکی لەدەست دا

دوکان- کارمەندێکی مین قاچێکی لەدەست دا
30ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- لەناوچەیەکی سەربەقەزای دوکان،مین هەڵگرەوەیەک لەکاتی ڕووپێوی کردن بۆ ئەو شوێنە مینێکی پێدا تەقیەوە و قاچێک لەدەست‌ دا.


بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین لەسلێمانی،میروان ئەحمەد، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"تیمەکانمان لە قەزای دوکان بەمەبەستی پاکردنەوەی ئەو شوێنە لەمین سەردانی قەرەسرتیان کردووە.

میران ئەحمەد، گوتی: کارمەندانی تیمەکە، لەگەڵ شارەزایەکی ئەو ناوچەیە سەردانی شوێنەکەیان کرد وو بەهۆی نەشارەزایی ئەو کەسەوە کەوتنە ناو کێڵگەیەکی مین و مینێکیان پێدا تەقیەوە. لەئەنجامدا کارمەندێکی بەشی ڕووپێوی تەکنیکی قاچێکی لەدەست دا و ئەو کەسەی شارەزای ناوچەکەش بووە بریندار بوو\""."
Top