شاندی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن
هه‌ردوولا گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كرد و رێككه‌وتن به‌پێی ده‌ستور سه‌رجه‌م كیشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن، له هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر پێدانی گرنگی تایبه‌ت به لایه‌نی ئه‌منی له‌سه‌رجه‌م عێراق رێكه‌وتن، هه‌ر له‌مباره‌وه هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن كه ئه‌و یاسایانه‌ی كاریگه‌ری كارایان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان وه‌ك یاسای نه‌وت و گاز و یاساكانی دیكه هه‌یه، پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ندبكرێت، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه بڕیاردرا دانیشتنه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
