وەزارەتی تەندروستی دەست خۆشی لەبەرێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی هەولێر دەكات

وەزارەتی تەندروستی دەست خۆشی لەبەرێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی هەولێر دەكات
29ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- دوابەدوای رووداوی رفاندنی منداڵێكی تازە لەدایك بوو لەنەخۆشخانەی لەدایكبوونی هەولێر لەچەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی وەڵامدانەوەی خێرایی بەرێوەبەرایەتیی بەشی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی هەولێر بۆدۆزینەوەی منداڵەكە و دەست گیركردنی رفێنەرەكە.


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەشی نەهێشتنی تاوان دەكات و دەست خۆشی لە بەرپرس و پۆلیس و كارمەندانی ئەو بەشەدەكات. هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازیت لەكارەكانیان بۆپاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان.

راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان
Top