29ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنفڕانسی جیهانیی زانایان و ڕابوونی ئیسلامی، چه‌ند شاندێک کە لە حکوومەت و پارتە ئیسلامییەکان له هه‌رێمی کوردستانەوە پیک هاتوون، گه‌یشتنه تارانی پایته‌ختی ئێران. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شاندی یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مێهرئاباد. هەروەها شاندی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان کە ن پێکهاتوون له شێخ محه‌مه‌د به‌رزه‌نجی، پێشه‌وای کۆمه‌ڵ، مه‌لا مه‌حموود ئازادی، به‌رپرسی یه‌کێتی زانایانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، مه‌لا محه‌مه‌د ڕازی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئێستا له هۆڵی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسهکهدان. شاندی زانایانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانیش به سه‌رکردایه‌تی مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری پێشووی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به‌شداری له‌و کۆنفڕانسه جیهانییه ده‌که‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار لە کۆنفرانسەکە ڕاگه‌یاندووه : کە شاندێک له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستانیش بانگهێشتی کۆنفرانسی زانایان و ڕابوونی ئیسلامی له ئێران کراون که تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته تاران و ئاشکرا نییه به‌شدار ده‌بن یان نا. کۆنفڕانسی جیهانیی زانایان و ڕابوونی ئیسلامی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له هۆڵی سه‌رکرده‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، که‌مێک پێش ئێستا ئه‌و کۆنفڕانسه بەبەشداری 700 که‌سایه‌تی ناسراو له 75 وڵاتی جیهان به وتەی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران ده‌ستیپێکرد.