سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی به‌شداربووی سێیه‌م كۆنفرانسی لاوانی هەرچوار پارچەی كوردستان ده‌كات
له دیدارەکەدا، سه‌ره‌تا ئومێد خۆشناو سكرتێری لاوانی دیموكراتی كوردستان به ناوی به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی ئاراستەی كۆنفرانسه‌كه‌ی كرد، پاشان بڕیار و راسپارده‌كانی سێیه‌م كۆنفرانسی لاوانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و داواكاری و پێداویستییه‌كانی نیشته‌جێبووانی كه‌مپی دۆمیزی به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند.
سه‌رۆك بارزانی وێڕای به گه‌رمی به‌خێرهێنانی به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه، ده‌ستخۆشی به‌ستن و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی سێیه‌م كۆنفرانسی لێ‌كردن، هاوكات ئامۆژگاری كردن كه پێویسته لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هه‌وڵ بۆ یه‌كبوونی تواناكانیان بده‌ن و له ژێر یه‌ك ئاڵادا كار بكه‌ن و گوتی: پێویسته هه‌موو لاوان به بیری نه‌ته‌وه‌یی ئاشتیخوازی و دیموكراتیانه‌ی دوور له ره‌گه‌زپه‌رستی په‌روه‌رده بكرێن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به قوربانی و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد دا و گوتی: گه‌لی كورد قوربانی زۆری داوه و رێگه‌ی زۆریشی بڕیووه، ئه‌و قوربانیانه‌ی گه‌لی كورد داویه‌تی به‌شی ده ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به خۆراگریی گه‌لی كورد كرد و گوتی: گه‌لی كورد سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تییه‌كان توانی خۆڕاگر بێت و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپارێزێ و ئێستاش گه‌یشتۆته قۆناغی خه‌باتی ئاشتی و دیموكراتی، و تەنیا بەو رێگه‌چاره‌یه ده‌سكه‌وته‌كان گه‌وره‌تر و پڕ به‌هاتر ده‌بن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی باسی له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كرد و گه‌شبینی خۆی نیشان دا كه گۆڕانكارییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی كوردن، بۆیه ده‌بێ كورد كارێك بكات له هاوكێشه تازەكاندا ده‌سكه‌وت مسۆگەر بکات، ئه‌وه‌ش له رێی یه‌كڕیزی و دانانی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیه‌وه دێته‌دی و گوتی: حزب ته‌نیا ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان نه‌ك زیاتر.
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا به‌ستنی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ قۆناغی ئێستا به پێویستزانی بۆئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا كورد په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان به گه‌لانی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێ.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا ئاماده‌بووانی سێیه‌م كۆنفرانسی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان چه‌ندین پرسیار و تێبینیان خسته‌ڕوو، سه‌رۆك بارزانییش وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیار و تێبینییهكانیانی دایه‌وه.
