سبه‌ى نێچيرڤان بارزانى دەگاتە به‌غدا
كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری پێكهێنانی شاندێكى دا به سه‌رۆكایه‌تيی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ردانی به‌غدا و ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌باره‌ی ئاینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسيی عێراقه‌وه كه دووچاری ته‌حه‌دیات بۆته‌وه و له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێ كار بۆ ڕزگاركردن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق و چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم بكات.
له‌پێناو گه‌یشتن به‌و ئامانجه كۆبوونه‌وه‌كه داوای له وه‌فدی هه‌رێم كرد دیالۆگی فره‌وان و ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌رانی(ئه‌لموته‌حیدوون) و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی لیستی عێراقیه و لایه‌نه سیاسیه‌كان بكات ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی عێراق و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها بڕیاری به‌رده‌واميی ڕاوێژ و به‌ستنی دانیشتنه‌كانی داهاتووی دا؛ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌ری له به‌غدا به مه‌به‌ستی هاوێشتنی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقييه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ‌دا.
