پەرلەمانی كوردستان رێز لە ئیسماعیل بێشكچی دەگرێ
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 28/4/2013 له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محمد سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی كرد له‌نووسه‌ری گه‌وره‌و مێژوونووسی ناوداری توركیا ئیسماعیل بێشكچی كرد.
له‌دیدارێكدا ئیسماعیل بێشكچی رایگه‌یاند: كوردستان له‌دڵ و دهرونماندایه و وتی: كوردستان له‌پانزه ساڵی دوایی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو پێشده‌كه‌وێ و تاگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی په‌رله‌ماندا خۆی رێكبخات كه‌ئه‌مه جێگای شانازیه.
بێشكچی به‌وردی له‌رووی مێژوویه‌وه باسی له‌خه‌باتی گه‌لی كورد كرد كه‌هه‌میشه مافه‌كانی به‌پشتیوانی ئیمپریالیزم له‌لایه‌ن ولاتانی ناوچه‌كه زهتكراوهو نه‌هامه‌تی زۆریان به‌سه‌ر گه‌لی كورد هێناوه. بێشكجی خه‌باتی گه‌لی كوردی له‌گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لانی ناوچه‌كه‌و به‌شێكی جیهانیش به‌جیاواز وه‌سف كرد به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل خه‌باتی گه‌لی فه‌له‌ستین و جه‌زائیر و باسك و وتی: كێشه‌و خه‌باتی گه‌لی كورد له خه‌باتی گه‌لی به‌نگال نزیكه كاتێك به‌نگالیه‌كان وه‌ك میلله‌تێكی موسولمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان له‌زمان و كلتور دژی ولاتێكی موسولمان خه‌باتیان ده‌كرد كه پاكستانه و روونیكردوه گه‌لی كوردیش به‌هه‌مان شێوه مافخوراون و له‌وه‌زیاتریش لهبهنگالیهكان نه‌هامه‌تی زۆرتریان بینیوه.
پێشترشی د. ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: جێگای شانازیه په‌رله‌مان ئه‌مرۆ پێشوازی له كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌روه‌ی وه‌ك بێشكچی ده‌كات و وتی : هه‌ركاتێك به‌دوای كه‌سێك لایه‌نێك گهرابین كه داكۆكیكاری مافه‌كانمان و مافی مرۆڤ بێت هه‌میشه بێشكچیمان دۆزیوه‌ته‌وه وتیشی: ئێمه نازانین چۆن ته‌قدیری كه‌سایه‌تی بێشكچی بكه‌ین كه‌ژیانی خۆی له‌پێناو مرۆڤایه‌تی و كێشه‌ی كورد ته‌رخانكرد و ناشتوانین به‌قه‌د گه‌وره‌یی قوربانیه‌كانی باداشتی بكه‌ین ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌و له‌دلی هه‌موو كوردێكادایه. سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی: ئێمه وه‌كو كورد هه‌رئه‌وه‌نده‌مان داواكردووه كه بێشكچی به‌ره‌وای زانیوه بماندرێتی و خۆی له‌پێناویدا كردۆته قوربانی و ئه‌و قوربانیدانهشی بهكاریهگهتر له‌خه‌باتی گه‌لی كورد ناساند و وتی: بیركردنه‌وه‌ی بێشكچی وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی توركیا كه به‌رگری له‌مافی گه‌لی كورد بكات كاریگه‌ری له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆكێشهكهی زیاتر بووه. د. ئه‌رسه‌لان بایز هاتنه‌كایه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا بۆ خه‌باتی بێشكچی كه‌سانی وه‌كو ئه‌و گه‌رانده‌وه‌و ئومێدی خواست ههردولاینی پرۆسه‌كه سه‌ركه‌توو بن و خه‌ونی بێشكچیش له‌ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له‌توركیا بێته‌دی.
پاشام د.حه‌سن محمد سووره وتی: به‌شانازیه‌وه له‌په‌رله‌مان پێشوازی لهكهسایتهیهكی دیاری وه‌ك بێشكچی ده‌كه‌ین، په‌یامی به‌رێزیان له‌پێناو ئاشتی په‌یامێكی پیرۆز و رێزلێگیراوه و وتیشی: خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ له‌توركیا پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكردووه‌و هیوای خواست بێشكچی سه‌ركه‌وتنی په‌یامه پیرۆزه‌كانی به‌چاوی خۆی ببینێ.
پێویسته بوترێت ئیسماعیل بێشكچی له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاتۆته هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری ئیبراهیم گریز سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بێشكچی و ئیسحاق ته‌په به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگاكه كه‌ماوه‌یه‌كه ئه‌و ده‌زگایه‌یان وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆناوی بێشكچی دامه‌زراندووه‌و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له ئهستانبۆلهو لقێكی له دیاربه‌كره.
