رێی سلێمانی-كەركوك.. دوو كه‌س گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و سێ-ی دیكەش بریندارده‌بن
نه‌قیب ئاسۆ حه‌مه خه‌سره‌و لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان سلێمانی – كه‌ركوك و له نزیك شاری چه‌مچه‌ماڵ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه دوو له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستداو سێ-ی تریش برینداربوون و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كران.
وتیشی: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون سه‌رجه‌میان دانیشتووی قه‌زای ئاكرێ-ی سه‌ر به پارێزگای دهۆكن.
