بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئافرەتێک کوژرا
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان موقەدەم حەسەن محەمەد بە ئااژنسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ ئەو ئافرەتە بە رەگەز عەرەبە، ناوی \"ر،ع،ح\"" و تەمەن ٢٤ ساڵە و ماوەیەکە مێردی کردووە بە ھاوڵاتییەک کە لە پۆلیسی فیدراڵی جەلەولا دەوام دەکات.
وتیشی: دوێنێ ئێوارە گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی لە گوندی ئیسلاح و شەو لە لایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دراوتە بەردەسترێژی گوللـە و لە نێو ماڵی باوکی کوژراوە.
موقەدەم حەسەن ئاماژەشیدا: پاش رووداوەکە پۆلیسی کۆکس چوونەتە گوندەکە بۆ لێکۆڵینەوە تەرمی ناوبراویان ھێناوەتە نەخۆشخانەی کەلار و بە وتەی کەسوکارەکەی گومانیان لە بنەماڵەیەکی نێو گوندەکەی خۆیان ھەیە کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان ڕوویداوە.
روونیشیکردەوە: لە لایەن باوکی ئەو ئافرەتەوە سکاڵا لەسەردوو کەسی دانیشتووی ئەو گوندە تۆمار کراوە و بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوە کراوەتە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو دوو کەسە دەستگیر نەکراون.
"
