وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئوردن گرێبه‌ستێكی لێك تێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد
گرێبه‌سته‌كه له‌رێوره‌سمێكدا له وڵاتی ئوردن به ئاماده‌بوونی د. رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و د. زهێر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئوردن گرێبه‌ستێكی لێك تێگه‌یشتنیان ئیمزا كرا.
پاشان له گوته‌یه‌كدا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئوردن ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنه‌كانی بواری ته‌ندروستی وولاته‌كه‌یان كرد وتیشی خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌ر بتوانین خزمه‌ت به برایانمان بكه‌ین له‌كوردستان، چونكه په‌یوه‌ندیه مێژوویه‌كانی نێوانمان له‌ئاستێكی به‌رزدایه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ وولاتی ئوردن و ئاشنابونیان به ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ت كرد بۆ زیاتر پێشخستنی بواری ته‌ندروستی له‌رێگه‌ی دابین كردنی پێداویستی و ئامێری پێشكه‌وتوی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و كردنه‌وه‌ی خول و راهێنان بۆ پزیشكان.
