شه‌ڕو پێدادانه‌كان گه‌یشته سنووری شاره‌دێی جه‌له‌ولا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له جه‌له‌ولا تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند كه‌مێك له‌ومه‌به‌ر له سنووری شێخ باوه‌ی نزیك جه‌له‌ولا كۆپته‌ره‌كانی سوپای عێراق بۆردومانی گوندی \"به‌گاڵی\"" یان كرد كه دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئۆتۆمبیلێك سوتاوه و زیانی مادیش كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی له‌به‌ر به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان نه‌زانراوه زیانی گیانی كه‌وتۆته‌وه یان نا. ناوچه‌ی شێخ باوه ده‌كه‌وێت نێوان شاره‌دێی جه‌له‌ولا و شاری كه‌لاره‌وه."
