قوتابیانی سۆران، خۆپیشاندانیان كرد
به‌هۆی بێبه‌ش كردنیان له تاقی كردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌م و كۆتایی ساڵ و كه‌وتوو له‌و ساڵه داده‌نرێن، ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی كۆلێژی وه‌رزشی سۆران خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م زانكۆی سۆران ڕێكخست و شه‌قامی سه‌ره‌كییان داخست و داوایان له سه‌رۆكی زانكۆ كرد كه به دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه بكات، كه هندێكیان به بێ هۆ غیاب دراون.
دكتۆر هاوڕێ مه‌عسوم یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، له لێدوانێكدا گوتی\"ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی قوتابیان كۆبوویه‌وه و ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆلێژه‌كه و نوێنه‌رانی قوتابیان كۆده‌بێته‌وه و به دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات، كه زیاتر له 50 قوتابی ئه‌و كۆلێژه به‌هۆی زۆری غیاب بۆ خولی دووه‌می تاقی كردنه‌وه‌كان ڕه‌وانه كراون."
