ھیچ ھێزێکی پێشمەرگە جولەی پێ نەکراوە

ھیچ ھێزێکی پێشمەرگە جولەی پێ نەکراوە
24ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ھیچ ھێزێکی پێشمەرگە بۆ ناوچەی قەرەتەپە جولەی پێنەکراوە، چونکە لیوایەکی ھێزی پێشمەرگە لەوێ ھەیە و ئاساییە گەر جێگۆڕکێی پێ بکرێت.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: ئەمڕۆ ھەوڵێک ھەبووە بۆ ئەوەی شەر لە نێوان سوپای عێراق و خۆپیشاندەران روبدات لە قەرەتەپە و ھێزی پێشمەرگەش لەوێ ھەیە، بەڵام ھیچ رووبەروونەوەیەک لە گەڵ ھێزی پێشمەرگە رووینەداوە.

سەبارەت بە ھەڵوێستی وەزارەتی پێشمەرگە حیکمەت گوتی:ھ ەڵوێستی ئێمە ھەمان ئەو ھەڵوێستەیە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوەکە باسی کردووە وھەر بڕیارێک بدات ئێمە جێبەجێی دەکەین.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد:ھێزی پێشمەرگە بەھیچ شێوەیەک رووبەروی خۆپیشاندەران نابنەوە و لە شوێنی خۆیان دەمینێنەوە، تەنھا بەرگری لەخۆیان دەکەن.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، ئەم رووداوانە تەواوی پرۆسەی سیاسی خستە ژێر پرسیارەوە و بە ئاڕاستەیەکی زۆر نەخوازراو دەچێت و بۆنی شەری تائیفی و بۆنی لەبەریەک ھەلوەشانی عێراقی لێدێت.
Top