گفتوگۆ ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ده‌رزى ئه‌ڤاستین كرا
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ده‌رزى ئه‌ڤاستین كه به‌و هۆیه‌وه 30 نه‌خۆش تووشى گرفتى كه‌مبینی بوون، له‌مباره‌یه‌وه لیژنه‌ى ته‌ندروستى چه‌ندین پرسیار‌و تێبینى ئاراسته‌ى دكتۆرانى میوان كرد وداوایان لێ كردن كه روونكردنه‌وه‌ى ته‌واو سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بخه‌نه‌ڕوو، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه دكتۆرانى ئاماده‌بوو چۆنیه‌تى لێكه‌وته‌ى ئه‌و رووداوه‌یان بۆ لیژنه‌ى ته‌ندروستى خسته‌ڕوو وپاشان داوایان كرد كه لیژنه‌یه‌كى پسپۆر وشاره‌زا وسه‌ربه‌خۆ پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كارى رووداوه‌كه‌و دۆزینه‌وه‌ى لایه‌نى به‌رپرس وداواشیان كرد كه هاوكارى نه‌خۆشه‌كان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردن له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه لیژنه‌ى ته‌ندروستى به ئاماده‌بوانى راگه‌یاند كه لیژنه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه پێكهێنراوه بۆ به‌دواداچوون له‌و رووداوه وجۆرى ئه‌و ده‌رزیه‌ش ناردراوه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینى جۆرى بۆ بكرێت، وهه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داوامان له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه ئه‌و نه‌خۆشانه بنێردرێنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
