پاش داخستنی بۆ ماوەیەك ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانی گشتی دەستی پێكردەوە

پاش داخستنی بۆ ماوەیەك ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانی گشتی دەستی پێكردەوە
پاش داخستی بۆ ماوەیەكی كاتیی، هۆڵی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە شاری كفری كرایەوە.
د.حەسەن رەمەزان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان راگەیاند: لە دوێنێوە جارێكی دیكە هۆڵی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی بەرووی نەخۆشەكاندا كرایەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی، ئەویش دوای ئەوەی ماوەیەك ئەو هۆڵە داخرا بوو بەهۆی نەبوونی پزیشكی بێهۆشكار.
گوتیشی:سەرباری كەمیی پزیشكی ئەو بوارە، بەڵام توانیویانە پزیشكی تایبەت بە بێهۆشكاری دابین بكەن، بەدوای ئەوەشدا جارێكی دیكە دەست بە نەشتەرگەریی كردن لەو نەخۆشخانەیە كراوەتەوەو لە دەستپێكیشدا دوو نەشتەرگەریی ئەنجام درا.

Top