دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری بەسەر 36 خێزانی كەمدەرامەت لەناحیەی پردێ دابەش دەكات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری بەسەر 36 خێزانی كەمدەرامەت لەناحیەی پردێ دابەش دەكات
لەمیانی كارو چالاكییە بەردەوامەكانیدا، دەزگای خێرخوازی بارزانی هەستا بەدابەشكردنی هاوكاری و پێداویسی ناو ماڵ بەسەر 36 خێزانی كەمدەرامەتی گوندی پڕكانی سەر بەناحیەی پردێ.
دوی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەدرێژەی هەڵمەتەكانیدا بۆ زیاتر بەهاناوەچوونی خێزانە كەمدەرامەت و هەژارەكانی سنووری ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، هەستا بەدابەشكردنی پێداویستی وەك \"بەتانی، دۆشەك، برنج، شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، فاسۆلیا) بەسەر 36 خێزانی كەمدەرامەتی گوندی پڕكانی سەر بە ناحیەی پردێ.
سەبارەت بەم هەڵمەتە موسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند: وەك دەزگا بەردەوام دەبین لەخزمەتكردنی كەسانی كەمدەرامەت و خێزانی هەژار لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان، ئەم هەڵمەتەشمان سەرجەم خێزانەكانی گوندی پڕكانی گرتەوە و بەبێ جیاوازی بەسەر خێزانە كوردو عەرەبەكانی ئەو گوندەدا دابەش كرد.

"
Top