بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆ چوار كەس بریندار بوون
كارزان مەجید بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان راگەیاند: دوێنێ دوو ئۆتۆمبیل لەجۆرەكانی سترك و ئۆپڵ لەنزیك گوندی عیسای لەنێوان كەلار و دەربەندیخان پێكیاندا، بەهۆی ئەو رووداوە 4 لە سەرنشینانی نێو هەر دوو ئۆتۆمبێلەكە بە شێوەی جیا جیا بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێكیش سووتا.
