مه‌كته‌بى سیاسى پارتى داوای یاسایی لەسەر سەڵاحەددین بەهادین تۆمار دەكات و پێی دەڵێ: والبادئ أظلم
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو هه‌میشه ته‌ئكیدمان له‌وه كردۆته‌وه كه په‌رۆشی ئه‌وه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ره‌و پێش بچێت و له قۆناغی ئاسایكردنه‌وه به‌ره‌و قۆناغی گه‌شه‌كردن هه‌نگاو بنێین. كه‌چی به‌داخه‌وه له‌م كاته‌دا هه‌واڵی ئهَوهمان بیست كه به‌رێز سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین داوای یاسایی له دژی كاك ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان تۆمار كردووه.
له‌كاتێكی ئاوادا ئێمه چاوهرِوانی ئه‌وه بووین به‌رێز سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین قسه و هه‌ڵوێستی ژیرانه و حه‌كیمانه‌ی هه‌بێت، نه‌ك پێچه‌وانه. بۆیه له به‌رانبه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه‌دا ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان داوای یاسایی له دژی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین له دادگا تۆمار ده‌كه‌ین.
والبادئ أظلم
وته‌بێژی مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
