سەرۆكی كوردستان ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان لەسەرنووسەر و ستافەكەی پیرۆز دەكات
بهڕێزان سهرنووسهر و رۆژنامهنووس و كارمهندانی گۆڤاری گوڵان
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی نۆزدەیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەم.
گوڵان لە کاتێکدا بەرەو بیستەمین ساڵی کاری خۆی هەنگاو دەنێت کە وەک تەمەن درێژترین گۆڤاری سیاسی لە کوردستان، توانیویەتی وەرچەرخانێک لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا دروست بکات و زمانی دیالۆگی بیروڕا جیاوازەکانی داهێناو تا ئێستایش لەسەر ئەو ڕێگەیە بەردەوامەو بۆتە ڕایەڵەی پێکەوەبەستنی ڕۆشنبیرانی کوردستان و دەرەوەو، خوێنەرانی کورد لە ڕێگەی گوڵانەوە بیروڕای ژمارەیەکی زۆر نووسەر و ڕۆشنبیری بیانی و عەرەب و کوردیان خوێندۆتەوە.
قۆناخە جیاوازەکانی کاری گوڵان، ئەوەی سەلماند کە دەکرێ رۆژنامەگەریی کوردی بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە کاری خۆی بکات و بەرهەمی زۆر باش پێشکەش بکات و لە کاتێکدا بۆچوونە جیاوازەکان دەخاتەڕوو، ئەرکی خۆیشی لە خزمەتکردنی پرۆژەی نەتەوەیی ڕاپەڕێنێت.
هیوادارم ساڵی نوێی تەمەنی گۆڤارەکەتان، ساڵی بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتر بێت. دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
18/4/2013
