پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان
بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەم و هیوادارم گوڵان زیاتر لەبەرەو پێشەوەچووندا بیت و زیاتر ببێتە سەكۆی كۆكردنەوەی بیربۆچوونە جیاوازەكان و دروستكردنی دیالۆگ لەنێوان بۆچوونە جیاوازەكاندا.
لایەنێكی گەشی ئەم گۆڤارە ئەوەیە كە بەردەوام لە خۆتازەكردنەوەدایەو هاوشانی پێشكەوتن و گۆڕانكارییەكان هەنگاو هەڵدەگرێت و توانیوویەتی ناسنامەی خۆی بپارێزێت، بە تایبەتی كە ئێستا گوڵان بۆتە رایەڵی پێكەوە گرێدانەوەی رۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی دەرەوەو ناوەوە و لەسەر پرسە هەنووكەیی و نیشتمانیەكان زانیاری راست و جیاواز بە خوێنەرانی دەگەیەنێت، لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسیی عیراقیش گوڵان رۆڵێكی بەرچاوی هەیە و لەسەر هەموو پرسە گەرمەكان ئامادەیە . كە من هیوادارم زیاتر ئەم ئاڕاستەیە بچەسپێنن و چۆن هەتا ئێستا میسداقیەت و راستگۆیی خۆیان پاراستووە، لە ئایندەشدا هەر ئەم مسداقیەتە بپارێزن، كە ئەمەش سیمای راستەقینەی رۆژنامەگەری بەرپرسیارانەیە.
جارێكی دیكە ساڵیادی گوڵان پیرۆز دەكەم و هیوادارم هەر سەركەوتووبن و بەرەو یۆبیلی زیوین هەنگاو هەڵبگرن
لەگەڵ ڕێزم
عارف تەیفور
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
