پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەركردایەتی پ.د.ك پارێزگای هەولێر بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان
به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان جوانترین په‌یامی پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و یه‌كه یه‌كه‌ی كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵانی ئازیز ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی بیست ساڵه‌ی ده‌رچوونی.. له یادی بیست ساڵه‌ی ده‌رچوونی گوڵان دا ناكرێ له مێژووی پرشنگداری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا رۆڵی ئەم گۆڤارە نادیده بگیرێت وه‌ك گۆڤارێكی سیاسی و رۆشنبیری و جه‌ماوه‌ری كه له سه‌ره‌تای ده‌رچوونیه‌وه توانیویه‌تی رێچكه‌یه‌كی زۆر باش بۆخۆیی هه‌ڵبژێرێت و بتوانێت زۆرترین خوێنه‌ر به ده‌وری گۆڤاره‌كه‌ی كۆبكاته‌وه‌و ببێته پڕخوێنه‌رترین گۆڤار كه له كه‌شی ئازادی كوردستان سه‌دان گۆڤار‌و رۆژنامه ده‌رده‌چن له نێو ئه‌م هه‌موو گۆڤار‌و رۆژنامانه‌دا گوڵان خاوه‌نی خوێنه‌ری یه‌كجار زۆره‌و ئه‌م پڕ خوێنه‌ریه‌ی گوڵان بۆ راستی له هه‌وا و راستگۆیی له پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی ستافه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه . ئومێد ده‌كه‌ین گۆڤاری گوڵان وه‌ك هه‌میشه درێژه به كاری رۆژنامه‌گه‌ری خۆی بدات و بۆ هه‌میشه به گه‌شاوه‌تر و پڕ خوێنه‌رتر گوڵان ببینین جارێكی تر جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر
