پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی لاوانی دیموکراتی كوردستان بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان

پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی لاوانی دیموکراتی كوردستان بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان

بەڕێزان لە گۆڤاری گوڵان
سڵاوی پێنوس و بوێریتان لێبێ
بەبۆنەی 20 مین ساڵەوەگەڕی دەرچونی یەكەم ژمارەی گۆڤارەی گۆڤارەكەتان گەرمترین پیرۆزبایی تان لێدەكەین، هیوا خواین ئەو یادە ببێتە هاندەری زیاتری كاركردنی دڵسۆزانەتان لە رێرەوەكەدا، گەر بگەڕێینەوە بۆ 20 ساڵی رابردوو دەبینین لە رەوتی رۆژنامەگەری كوردیدا گۆڤاری گوڵان توانی رچەشكێنی بكاو شۆڕشێكی سەردەمی و بوێرانە لە بواری رۆژنامەگەری نووسراو تۆماربكات، بەتایبەتیش ئەو پەیامە نەتەوەیی و رەخنەییەی كە كاری لەسەر دەكات كە بوێری لێدەچۆڕا، ئەوەش وایكرد هەرێمی كوردستان مۆدێلێكی نوێی رۆژنامەگەری بەخۆە ببینێ، هاوكات خودی ناونیشانی (گوڵان) كە گوزارشت لە شۆڕشێكی لاوانە و نەتەوەییانە دەكات بۆخۆی سەنگ و قورسیاییەكی دیكەی بەخشیوەتە بەهای گۆڤارەكەتان. جیالەوەش ئەو گۆڤارە بوە قوتابخانەیەك بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان و پێشكەشكردنیان بە كۆمەڵگا، لە ڕوی گرنگیدانەوە بە توێژی لاوان و بەدەمەوەچوونی خواست و گرفت و كێشەكانیان رۆڵی چالاكانەتان بەرز دەنرخێنن و داواكارین ئەو یادە بقۆزنەوە بۆ زیاتر گەیاندنی داوا و دەنگی لاوانی كوردستان بە ناوەندەكانی بڕیار. جارێكی دیكە 20 مین ساڵەوەگەڕی دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤارەكەتان پیرۆز دەكەین و ئومێدی بەردەوامی و سەركەوتنی گەورەتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سكرتاریەتی
یەكێـتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
Top